خرید بک لینک

درباره سایت

مطالب ارزشمند

امکانات وب

هێزی ئێراقی لە ڕەوتی بەرەوپێش چوونی بەربڵاویان لە شاری مووسڵ، 220 ئەندامی تەکفیرییان لە باشووری ئەم وڵاتە کوشت و بەدیلیان گرت .


هێزی ئێراقی هەروا پێشکەوتنی بەربڵاوی خۆیان لە شەڕ لەگەڵ تیرۆریستانی تەکفیری لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی ئازاد کردنی شاری مووسڵ درێژە پێ دەدەن و تائێستا دەستهاتی زۆریان لەمشەڕە بە دەست هێناوە .

ئێستاکە پێنجمەمین ڕوژی ئۆپراسیۆنی مەزنی ئازاد کردنی شاری مووسڵ تێدەپەڕێت.

هێزی حەشدی شەعبی لە ڕۆژاوای مووسڵ ئۆپراسیۆنێکیان بۆ داخستنی ڕێگەکانی پشتیوانی کردن لە داعش و پێشگرتن بە هەڵاتنی سەرکردەکان و ئەندامانی ئەم تاقمە بەرەو سوریا جێ بەجێ دەکەن بە واتایەکی دیکە پێوەندی مووسڵ لەگەڵ سوریا دەپچڕێنن.

هێزی پێشمەرگەی کوردیش پێشڕەوی خۆیان لە بەشی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ درێژە پێ دەدەن .

هێزی هاوبەشی ئێراقی لە درێژەی پێشکەوتنەکانیان لە ئۆپراسیۆنی مووسڵ، گەیشتنە گوندی نەعناعە لە باشووری شاری مووسڵ کە بە دوای ئەوەش تێکهەڵچوونی قورس لەنێوان ئەوان و تەکفیرییەکان ڕووی دا . لەم تێکهەڵچوونە ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستانی تەکفیری کوژران و یان بریندار بوون .

هێزی ئێراقی هەروەها توانیان گوندی بەرتەلە ئازاد بکەن . هێزی ئێراقی دوای بەدەستەوەگرتنی ئەم گوندە، ئاڵای ئەم وڵاتەیان لەسەر بیناکانی هەڵکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی سومەریەز نیوز، هێزی هاوبەشی ئێراقی هەروەها خۆیان گەیاندە دەوروبەری ناوچەی شورەی مووسڵ .

شیاوی باسە کە وێنەگری کەناڵی ئێراقیی سومەریە نیووز لە حاڵێکدا کە وێنەی لە شەڕی ئازاد کردنی مووسڵ گرتووە کەوتوەتەبەر گوللەی داعش و کوژراوە .

بەپێی هەواڵێکی تر لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، داعش 284 کەسی سیڤیلی لە شاری مووسڵ ئیعدام کردووە.

سەرچاوەیەکی ئێراقی ڕایگەیاند تاقمی تیرۆریستی داعش لە ماوەی دوو ڕۆزی ڕابردوو 284 کەسی سیڤیل لەوان ژومارێکی زۆر ئافرەت و منداڵی لەشاری مووسڵ لە سێدارە داوە . تیرۆریستانی داعش بە دوای شکست هێنانیان لە شاری مووسڵ دەست دەدەنە هەوڵی درندانە بەدژی شارومەندانی ئێراقی .

کوژرانی زۆرتر لە چوارسەد ئەندامی تەکفیری لە کاتی دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی مووسڵ و دەستگرتنی سوپای ئێراق بەسەر چەند کێڵگەی نەوت لەم ئۆپراسیۆنە لە گرینگترین ڕووداوەکانی هاوپێوەند بەم شارە دێتە ئەژمار.

هێزی ئێراقی هەروەها پێشکەوتنی بەربڵاوی خۆیان لەشەڕ بەدژی تیرۆریستانی تەگفیری داعش لە چوارچێوەی ئۆپرسیۆنی مەزنی ئازاد کردنی شاری مووسڵ درێژە پێ دەدەن و تائێستا دەستهاتی زۆریان لەم شەڕە بە دەست هێناوە.

هێزی ئێراقی کۆنترۆڵی تۆکمەوتەواوی نەخۆشخانەی گشتی لە ناوچەی حەمدانیەی مووسڵیان بە دەستەوە گرتووە .

تیرۆریستانی داعش لە هەوڵێکی نامرۆییانەدا کلیسای 1650 ساڵەی مووسڵیان ڕووخاندووە و کاولیان کردووە . تیرۆریستانی تەکفیری داعش خەسار وزیانێکی زۆریان لە کلیسای مار متی لە گوندی برتلە لە شاری مووسڵی ئێراق داوە .

هێزی هاوبەشی ئێراقی کونترۆڵی شەش کێڵگەی نەوتیان لە شاری مووسڵ بە دەستەوە گرتووە.

جادەی سەربە مووسڵ و بەغداش لە ئۆپراسیۆنی هێزی هاوبەشی ئێراقی لە بوونی تیرۆریستانی تەکفیری داعش پاکتاو کراوە.


برچسب: ff,ffa,fftoday,ffa creed,ffxiv,ffxv,fftoolbox,ffxiv reddit,ffbe,ffl, نویسنده: ماهان پارسامنش تاريخ: چهارشنبه 5 آبان 1395 ساعت: 11:17

صفحه بندی